کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" بۆ ڕۆژی دەنگدان، پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەندە و تا ئێستا، نزیکەی ١٩٠ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردوە."
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند هەیە بۆ ڕۆژی دەنگدان کە بڕیارە ١١ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و دەشڵێت، ئاساییە کارمەندەکان، فەرمانبەر، یان دەرچوو و خوێندکاری زانکۆ بن.
کۆمسیۆن باسی لەوەش کرد" تا ئێستا ژمارەی داواکاران بۆ کارمەندی ڕۆژی دەنگدان، گەیشتوەتە نزیکەی هەزار١٩٠ کەس".
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت" عەلی ساڵح، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان، پەیوەندیی بە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی عێراقەوە کردوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی بە مەبەستی دەرکردنی سوپاسنامە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە رۆژی هەڵبژاردندا دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام روونی نەکردووەتەوە کە ئاخۆ ڕەزامەندیی وەرگیراوە یان نا".