ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک کۆماری عێراق لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسیەکەی، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دووپاتکردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە شاری نیسی فەڕەنسا کۆبووەوە".
له راگهیندراوهكه ئاماژە بەوەشکراوه، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، سەرۆک کۆمار سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆنی کرد بۆ بانگهێشتکردنی بەمەبەستی بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانوسەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەڕەنسا خواست لە رێکخستنی ئەم کۆنفرانسەدا.
هەروەها هاتووە" سەرۆک کۆمار پەرۆشی خۆشی بۆ پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی بۆ ئاستێکی پێشکەوتووتر و پەرەپێدانی ئامرازەکانی هاریکاری بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بکات".
هاوکات ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرد بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێکرد و جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵی نێودەوڵەتی زیاتر کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و زیادکردنی دەرفەتی ئاشتی.
ههروهها لە بەرامبەردا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لەسەر قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاری هاوبەش کردەوە و ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری ناوچەکە.