ئەمریکا: گەشتکردن بۆ عێراق قەدەغەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت" گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی بەغداد قەدەغەیە". 
 
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" بەهۆی تیرۆر، رفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بە هاوڵاتییان، گەشت بۆ عێراق مەکەن".  
 
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق رووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە، لەوانە تووندوتیژی و رفاندن. 
 
بڕیارەکەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوێنێ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی کارمەندە ناپێویستیەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد کە ئەمەش ئەمەش ئاماژەیە بۆ فراوانبوونی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتەکە ئامادەیە پاڵپشتی ئەگەری چۆڵکردنی کارمەندانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی بەغداد بکات.



AM:08:31:12/06/2025