وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەڵوێستی فەرمی ڕاگەیاند و تێیدا بە توندرین شێوە ئیدانەی هێرشەکە دەکات و داواش لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کۆببێتەوە.
باسم عه‌واد وتەبێژی حکومەتی عێراق، کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" وڵاتەکەی به توندترین شێوه ده‌ستدرێژی سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستییه‌وه بۆ سه‌ر خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكردوه، سه‌ركۆنه ده‌كات، ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران‌دا ڕویدا".
عەوادی دەشڵێت" نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م پێشێلكارییه ئاشكرایه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بمێنێته‌وه، به‌كارهێنانی هێز بۆ دوباره جێگیركردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی بناغه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه مۆدێرنه‌كان ده‌كات".
وتەبێژەکەی حكومه‌تی عێراق جه‌ختیش دەکاتەوە كه لێدوانی سه‌ركۆنه‌كردن به‌س نییه، هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر هه‌نگاوی ڕێگری و پراكتیكی.
باسم عەوادی ڕاشیگەیاندووە" حكومه‌تی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كۆببێته‌وه و ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه و كۆنكرێتی بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییه و دڵنیابون له دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی سیسته‌می یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر میكانیزمه‌كانی ئێستا توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕۆڵه‌یان هه‌بێت".
وتیشی" كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌شداری گفتوگۆیه‌كی جددی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی جێگیره‌وه كه لێپرسینه‌وه مسۆگه‌ر بكات و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكات و ئاشتی جیهانی بپارێزێت".
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا باسم عەوادی دەڵێت" حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبونی بێوچانی خۆی به پره‌نسیپه‌كانی سه‌روه‌ری و به‌كارنه‌هێنانی هێز و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به ڕێگه‌ی ئاشتیانه دوپات ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه ده‌رده‌بڕێت كه باوه‌ڕیان به نه‌زمێكی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له ڕێساكان نه‌ك پێشێلكردنیان و له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و لۆژیكی جه‌نگه‌ڵ هه‌نگاو ده‌نێن".