سەدر: عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەری نوێ نییە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی هۆشداریدا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و دەڵێت" ئەگەر زمانی گرژی بەردەوام بێت، ئێران تاکە ئامانج نابێت لە ناوچەکەدا". 

موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر، لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند" شەڕ دەستیپێکردووە و شەڕەکانی توندتر بووە و بڵێسەی ئاگرەکەی توندتر بووە و تەنها خودا ئەنجامەکانی دەزانێت، ئەگەر زمانی گرژی بەردەوام بێت، ئێران تاکە ئامانج نابێت لە ناوچەکەدا". 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕاشیگەیاندووە" خاکی پیرۆزییەکانی عێراق دووربخرێتەوە لەم شەڕە، چونکە عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەڕی نوێ نییە، پێویستە گوێ لە دەنگی حیکمەت و دەنگی زانایانی دیار بگرێت". 

هەروەها سەدر بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراقی لەلایەن ئیسرائیلەوە کردووە و داوای لە حکومەتی عێراق کرد" ئەگەر بوونی هەبێت  کار بکات بۆ سزادانی ئیسرائیل بە ڕێگەی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە دووبارەنەبوونەوەی". 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئامۆژگاری ئەوەشی کردووە کە" خەڵکی عێراق نابێت گوێ لە لێدوانی نابەرپرسانە بگرێت کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ترس لە نێوانتاندا دەدات، چونکە ئەمە تەنها خزمەت بە بەدەستهێنانی دەنگی گەندەڵکاران دەکات لە هەڵبژاردنە لاوازەکانیاندا".

دەقی پەیامەکەی سەدر بەمشێوەیە: 



PM:12:52:13/06/2025