کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق: ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل بکات دەیکەینە ئامانج

کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، رایدەگەیەنێت" ئێران پێویستی بە هاوکاریی سەربازیی هیچ لایەنێک نییە و توانای لوتشکاندنی نەتانیاهۆ و ئیسرائیلی هەیە، داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکاش دەکات لە بەغداد".

کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەبو حسێن حمێداوی، راگەیەنراوێکی لەبارەی جەنگی ئیسرائیل وئێران بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە،  ئێران پێویستی بە هاوکاریی سەربازیی هیچ لایەنێک نییە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیلدا و ئەوەندە توانای هەیە، لوتی نەتانیاهۆ بشکێنێت و سنورێک بۆ ستەمی قەوارەی زایۆنی دابنێت.

کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، دەشڵێت" بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن و هەر کات، ئەمریکا ڕاستەوخۆ بچێتە جەنگەوە بەرامبەر ئێران، ڕاستەوخۆ ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج" .

کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، داواش لە حکومەتی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، رێگری بکەن لە فراوانبوونی پانتایی جەنگەکە و و بەرپرسیارێتیی لەئەستۆ بگرن کە بە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کردنەدەرەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە دێتە دی...





PM:02:57:15/06/2025