پەرلەمانی عێراق، دووسبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە بەڕێوە دەبات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو کردەوە.
لە کارنامەکەدا هاتووە، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بەڕێوە دەبات.