لە عەین ئەسەد هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان

کەمێک پێش ئێستا بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنباڕ بۆردومانكرا.

میدیاكانی عێراق ئەمشەو یەکشەممە ڕایانگەیاند" ئەمشەو بە مووشەک بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە کرایە ئامانج". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، موشەكەكە لەلایەن سیستەمی بەرگری سوپای ئەمریكاوە بەرپەرچدراوەتەوە و لە نزیك بنكە سەربازییەكە خراوەتە خوارەوە.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق، هێزەکانی ئەمەریکای تێدا نیشتەجێن، لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەندین جار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە. 



PM:11:05:15/06/2025