كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەبێ بەشداری كورد و سوننە لەسەر شەڕی ئیسڕائیل- ئێران كۆتایی هات و هیچ بڕیارێكی بۆ نەدرا و لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت" پاڵپشتی گەلی ئێران دەكەین و دەبێت ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنی بەكارنەهێنرێت".
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی "دەستدرێژیی زایۆنی بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران" بەبێ دەركردنی هیچ بڕیارێك كۆتایی هات و بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون، دانیشتنەكە تەنیا ڕاوێژكاری و گفتوگۆ بوو".
پەرلەمانی عێراق بە ڕاگەیەنراوێكی چەند خاڵی، كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هێنا.
ڕاگەیەنراوەكە جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەكات:
١- هاوپشتی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێران لە ئاکامی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
٢- ڕەتکردنەوەی ڕەهای پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
٣- پشتیوانیكردنی هەوڵ و رێوشوێنەکانی حکومەت لەبەرامبەر پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنی و پاڵپشتیکردنی چالاکییە دیپلۆماسییەکان حكومەت لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی.
٤- پتەوكردنی یەکڕیزی ناوخۆیی بۆ ڕاوەستان لەدژی هەر کاریگەرییەکی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی