بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی لەبارەی کێشەی پێنەدانی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوەو بڕیار بدات.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کە لەسەرچاوەیەکی نزیک دادگای فیدراڵی دەستی کەوتووە، کۆبوونەوەکەی دادگا بۆ چەند پرسێکەو سەرەکیان پرسی مووچەی مووچەخۆران هەرێمە.
وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی ماوەی مانگێکە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی دواخستووە بە بیانووی پێنەدانی داهاتی نەوتی و نانەوتی و ئەنجامنەدانی " تەوتین " لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.
هەر لەگەڵ بڕیاری خەرجنەکردنی مووچەدا، ژمارەیەک مووچەخۆری هەرێم داوایەکی ئاساییان لە دادگای فیدراڵی تۆمار کرد.