ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بۆ سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق، داوا دەکات ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانێکی ئاشتییانە بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە "ڕاستەوخۆ دوای نوێژی هەینی داهاتوو، خۆپیشاندانێکی ئاشتییانە لە عێراق بەڕێوە بچێت."
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، دەڵێت" ئامانج لە سازدانی خۆپیشاندانەکە، سەرکۆنەکردنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکایە لە دوژمنایەتییەکەیان لە بەرانبەر گەلان و ئایینەکان و کۆمەڵکوژییەکانیان دژ بە بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بە نموونە هێرشکردنە سەر ئێرانی دراوسێ، فەڵەستین، لوبنان، سووریا و یەمەن".