باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە عێراق راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


لە راگەیاندنێکدا باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بە‌غدا کە هەفتەیەک دەبێت چەند پاسەوانێکی تێدا ماوە، پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتکردەوە، ئەوە لە کاتێکدایە ئەمشەو جموجوڵێکی نا ئاسایی لە باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەدیدەکرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیاندنێکدا رۆژی هەینی ٢٠ ی حوزەیران بڵاویکردەوە، رایگەیاند" کارەکانمان لە بەغدا و هەرێم بێ هیچ گۆڕانکاریەک بەردەوامە".

هەروەها هاتووە" ئەمریکا پابەندی خۆی بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتە لە پێشیبنەکانی لەعێراق دوپاتدەکاتەوە، ئەویش بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەتی عێراق و کارکردنی نزیکە لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و هاوڵاتیانی عێراق".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەغداو شارەکانی تری ناوەڕاست وباشوری عێراق خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی دژی ئیسرائیل و ئەمەریکا رێکخرا. 

ئەوە لە کاتێکدا کە ئەمشەو لە بەغداوە چەندان میدیا باس لەوە دەکەن باڵوێزخانەی ئەمەریکا جموجوڵێکی زۆری تێدایە و چەند کۆپتەر بەسەر باڵوێزخانەکەوە دەسوڕێنەوەو، هەندێک زانیاری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمەریکییەکان باڵوێزخانەکەیان چۆڵکردووە. 

بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەم راگەیاندنەدا قونسڵی ئەمەریکا لە هەولێریش لە راگەیاندنێدکدا دەڵێت" 
دۆخی کارکردنی باڵیۆزخانە لە بەغداد و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر نەگۆڕاوە".

هەروەها هاتووشە " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی بە پێشخستنی کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەتمان لە عێراق و بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و خەڵکی عێراق.






PM:10:37:20/06/2025