وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی شتێکی نامۆ لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین پێنج منداڵ برینداربوون".
ئەمشەو شەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەی جەمعییە لە قەزای دوجەیل پێنج منداڵ لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی تەنێکی سەیر و سەمەرە، بەپێی ڕاپۆرتێکی پسپۆڕانی تەقەمەنی، برینداربوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بە چاودێریکردنی کامێرای چاودێری، دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو تەنە نامۆیە لە بەردەم ماڵەکانیاندا بەهۆی پارچە پارچەی ئەو شتە و فڕینی قەراغی برینداربوون، لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.
ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا نازاندرێت سروشتی تەنەکە چی بووە.