وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" بڕی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو ١٠١ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار و ٩٢٥ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی ٦ ملیار و ٣٦١ ملیۆن و ٦٣٦ دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار و ٣٣٥ بەرمیل بووە، ٩٥٥ هەزار و ٦٨٤ بەرمیلیش لە کێڵگەی گەیارە هەناردەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، ٣٠٩ هەزار و ٩٠٦ بەرمیلیش بۆ ئوردون هەناردەکراوە.