حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت" وەزارەتەکەیان سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەنزین بۆ کەمترین ئاست".
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەکدا رایگەیاند"،حەیان عەبدولغەنی، لەمیانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبونەوەکانی دەستەی شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکاندا، تیشکی خستووەتە سەر دەستکەوتەکانی وەزارەت لە کەرتی غاز و پاڵاوتنداو"، رایگەیاندووە:"رێژەی وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ گەیشتووەتە زیاتر لە (٧٠%)، لەکاتێکدا کە حکومەت ئەرکەکانی گرتە دەست (٥٣%) تێنەپەڕاندووە".
وتوشیەتی" وەزارەتەكەیان توانیویەتی زیاتر لە (٣٨٠)هەزار بەرمیل بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە نەوتییەکان زیادبکات، كە ئەوەش بووەتە هۆی گەشەپێدانی پیشەسازی و پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ لە بەشێک لە پێكهاتە نەوتییەکان، وەک نەوتی سپی و زەیتی غاز".