کەشناسی عێراق: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە


کەشناسی عێراق و شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن دوو رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرمای شارەکانی عێراق بەرزببنەوەو پلەی گەرما لە هەندێک شار بگاتە ٥٠ پلە.

كەشناسی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببنەوە و شەپۆلێكی سوكی خۆڵبارانیش چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.

لەلایەکی ترەوە، سادق عەتیە شارەزای بواری كەشناسیش رایگەیاندووە" رۆژانی شەممە و یەكشەممە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز بەشێك لە شارەكانی عیراق دەگرێتەوە، بەشێوەیەك پێشبینی دەكرێت هەندێک شار پلەی گەرمای بگاتە ٥٠ پلەی سەدی".

عەتیە دەشڵێت " پارێزگاكانی بەسرە و ناسریە و عەممارە و چەند ناوچەیەكی تری عیراقی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ ٥٠ پلە".

عەتیە پێشبینی دەکات لە رۆژی دووشەممەوە پلەی گەرما دادەبەزێت و رەوشی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.




PM:09:21:27/06/2025