هاپەیمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، بەشداری
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات و تەنها، " پاڵپشتیی ئەو کاندیدانە دەکەن،
کە بە "گونجاو و لێهاتوو"ـیان دەزانن لەناو لیستی هاوپەیمانییهێزەکانی
دەوڵەتی نیشتمانی.
لە راگەیاندنێکدا هاوپەیمانی ( نەسر ) کەر ۆژی هەینی ٢٧ ی حوزەیران
دەریکرد دەڵێت" هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردندا، دەگەڕێتەوە بۆ
نەبوونی پتەویی لە سەپاندنی کۆنترۆڵی یاسایی کە رێگری لە دەستکاریکردن و کڕینی
دەنگەکان بکات، هەروەها بەکارهێنانی سامانی گشتی و سامانی دەوڵەت، بۆ بەرژەوەندیی
تایبەت".
ئەو هاوپەیمانێتییە جەختیش لە پێویستیی راستکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن
دەکاتەوە.
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ،
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.