کۆمسیۆن لە ١٥ رۆژدا وردبینی ناوی کاندیدەکان دەکات


کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد کە ١٥ رۆژی پێویستە بۆ  وردبینکردن لەناوی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، موهەنەد موستەفا، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند " دوای تەواوبوونی پرۆسەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان هەنگاوی ناردنی داتای کاندیدەکان لە فەرمانگەکانی پارێزگاکان بۆ فەرمانگەی نیشتمانی دەستپێدەکات، پاشان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وردبینی دەنێردرێت، پرۆسەی وردبینییەکە پێویستی بە ١٥ ڕۆژە".
 
" هەردوو وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی دەستپاکی هاوکات لایەن ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوانەکان و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی"، ئەو لایەنانەن بەشداری وردبینی دەکەن.

بڕیارە ١١ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و، ئامادەکردنەکان بۆ ئەنجامدانی بەپێی قۆناغەکانی بەردەوامە.




AM:12:05:28/06/2025