ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان دیوانیە - موسەننا شەش کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان دیوانیە - موسەننا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕوویداوە".
ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵیان تێدایە.
باس لەوەشدەکەن، هەر بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە دۆخی تەندروستیان باش نییە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، هەروەها تەرمی قوربانییەکانیش رەوانەی داد پزیشکی دیوانیە کراون.