"١٦٠ هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكە كەسی لیستی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردن پێشكەشکردووە"

کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ١٦٠ هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكەكەسی لیستی كاندیدەكانیان پێشكەش كردووە بۆ هەڵبژاردن". 

ئەمڕۆ شەممە جومانە غولای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند" ١٦٠ هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكە كەسی لیستی كاندیدەكانیان پێشكەشكردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا".

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەكان پرۆسەی وردبینییان تێدا دەکرێت كە مانگێك دەخایەنێت تا تەواو دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، كۆمسیۆن بەردەوامە لە پشتڕاستكردنەوەی داتا و ئەولەویەت و بەڵگەنامەكانی كاندیدەكان و مانگێكی دەوێت بۆ تەواوكردنی ئەم پرۆسەیە.



PM:10:02:28/06/2025