سەرۆکی دادگای فیدراڵی خانەنشینکرا

سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق خانەنشین کرا و دەربارەی سەرۆکی نوێش، نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرا.

میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی خانەنشین کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە نووسراوێک دەربارەی جێگرەوەکەی ئاڕاستەی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار کراوە.

ئاژانسی عێراقییە رایگەیاند، دادوەر مونزیر ئیبراهیم ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەستنیشانکراوە.





AM:11:47:29/06/2025