سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق مه‌رسوومی دانانی
دادوه‌رێكی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له
شوێنی سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشوو ده‌ست به‌كار بێت.
ئەمرۆ دووشه‌ممه، ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، سه‌رچاوه‌كان
بڵاویان كرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق مه‌رسوومی بۆ دانانی مونزیر ئیبراهیم
حوسێن، به سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی له شوێنی جاسم محه‌ممه‌د عه‌بوود ده‌ركرد. .
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە ٢٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا،
پەسەندکردنی داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،
بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، ڕاگەیاند.