سەرچاوەیەکی تەندروستیی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، تووشبووێکی دیکەی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا.
سەرچاوە تەندروستییەکەی نەجەف ڕایانگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری نەجەف بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئافرەتەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕادەستکردنی تەرمەکەی بە خێزانەکەی.
وتیشی: دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە تووشی نەخۆشییەکە بووە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، پاشان گیانیلەدەستدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی تووشبووان بەتای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە ١٧٩ کەس، کە لەو ژمارەیە ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە.
هاوکات، بە تەنها لە پارێزگای زیقار ٥٠ حاڵەت هەبوە و لە پارێزگای بەغدادیش ٢٨ حاڵەتی دیکەی تای خوێنبەربوون هەبووە