دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئەرێنی یان نەرێنی بڕیار لەسەر ناردنی مووچە دەدرێت

‌کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق


کەمێکی تر کاتژمێری ١ ی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ یەکێک لەخاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە گفتگوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر و بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم دەبێت.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر زۆرە بەغدا مووچەی مانگی پێنج بنێرێت و مووچەی مانگی شەش بکەوێتە ئەو هەنگاوە کردەیانەی لە رۆژانی ئایندەدا دەنرێت لەبارەی ئەو خاڵانەی هەردولا لەسەری رێککەوتوون.

دوێنێش دواین کۆبونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوە، چاوەڕێ دەکرێ دواین ڕاسپاردەیکۆبونەوەکە بدرێته ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی موچە یاخود نەناردنی بدرێت.

هەر بەپێی قسەی میدیای پارتی: شاندەکەی هەرێم بەبێ واژۆکردنی هیچ ڕێکەوتنێک دوێنێ شەو گەڕاونەتەوە هەولێر، بەپێی میدیای پارتی لەدواین کۆبونەوە، شاندی بەغدا داوای ڕادەستکردنی مەلەفی نەوتی لە هەرێم کردووە، بەڵام شاندەکە ڕەزامەندیان پیشان نەداوە و پێیان ڕاگەیاندوون وەڵامیان دەدەنەوە، کە پێدەچێت هاتبنەوە تا لە نزیکەوە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببنەوە و دوا بڕیاریان لێوەربگرن.




PM:12:42:01/07/2025