خانەنشینی عێراق مووچەی مانگی ٧ وەردەگرن


دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند"  لە ئەمڕۆوە چوار شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێت".

دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق رۆژی چوار شەممە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێن " بەهۆی ئەوەی ١ـی تەمموز پشووی بانکییە و جەردی نیوە ساڵانە، بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی ئەمڕۆ رادەگەیەنێت، دەست بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تەمموز دەکرێت".

ئەو دەستەیە داوا لە هەموو خانەنشینان دەکات کە کورتە نامەیان پێدەگات سەردانی لقی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

بانكەكانی رەشید و رافیدەین بڵاویانكردووەتەوە، دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كردووە و دەتوانن سەردانی بانكەكان و بنكەكانی دابەشكردنی ئەلیكترۆنی مووچە بكەن.




PM:04:54:02/07/2025