ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داوایی بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
كاروان یاروه‌یس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" بۆ فشار دروستكردن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان داوا ده‌كه‌م له‌ناو هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق مان بگرین".
یاروەیس دەشڵێت" ئه‌ندامێتی خۆمان هه‌ڵپه‌سێرین و بایكۆتی دانیشتنه‌كانی وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".