سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: لەم ساڵدا هاوردەکردنی نەوت لە دەرەوە ڕادەگیرێت و دەستدەکرێت بە هەناردەکردنی زیاتر بەرهەمە نەوتییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیناندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیندراوێکدا، بڵاویکردەوە، عێراق لە وڵاتێکەوە کە بەردەوام بەرهەمی نەوتی لە دەرەوە هاوردەکردوە گۆڕاوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئاستی خواستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراوە لە بەنزین هاوردە دەکات بەڵام لەم ساڵدا ئەوەش کۆتای دێت و لەدوای تەواوبوونی کار کردن لە پاڵاوگەکانی میسان و دیوانیە و نەجەف، عێراق دەستبەوەدەکات بەوەی بەرهەمە نەوتیەکان هەناردەی دەرەوە بکات.
هەر بەپێی ڕاگەیندراوەکە، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی گازی شل 180 تەنی ڕۆژانە زیادی کردوە هەروەها، بەرهەمهێنانی بەنزینیش 10هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کردوە.