سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و باسی مووچە نەکرا

ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە ، بەڵام باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥ نوسینگەی سودانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە" سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق، کە پێکهاتبون لە لەتیف ڕەشید ـ سەرۆک کۆمار، محەمەد شیاع سودانی ـ سەرۆک وەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان لە بارەگای سەرۆک کۆمار کۆبونەوە." 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە "بەهیچ شێوەیەک باسی کێشەی موچەی هەرێم نەکراوە، لەجێی ئەوە باسی هەڵبژاردن و کارەکانی پەرلەمانی عێراق و کێشەی ڕێکەوتنی خور عەبدوڵا کراوە، جەخت لە پابەندی عێراق بەڕێکەوتنەکان کراوەتەو. ".

ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە دوومانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و شاندێکی هەرێم بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە رێکەوتن لەسەر مووچە لە بەغدا، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی دڵخۆشکەری نەبوو.





PM:01:46:08/07/2025