ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق داوای لە فراكسیۆنهكانی پهرلهمان کرد، ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بن بۆ دهنگدان لەسەر یاسای هەڵپەسێردراو.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" داوا لە سەرجەم فراكسیۆنهكانی پهرلهمان و سەرۆک و ئەندامەکانیان و ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، بە بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان لە ماوەی خولی کۆتایی یاسادانان، و کارکردن بە گیانی هاوکاری و یەکگرتوویی بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی کارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی یاسا هەڵپەسێردراوەکان كه خزمەت گهل دهكات".
مەشهەدانی ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه، پێویستە پەرلەمانتاران پابەندبن بە ئامادەبوون لە دانیشتنەکانی پەرلەمان لە ماوەی مانەوەی ئهم خولهی پەرلەمان، بە ئامانجی پەسەندکردنی ئەو یاسایە گرنگانەی کە هێشتا هەڵپەسێردراون، و تەواوکردن و خوێندنەوە و پەسەندکردنی ئەو یاسایە پێویستانەی کە ماونەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" بەشداری چالاکانە لە دانیشتنەکانی یاسادانان و وتووێژەکاندا نوێنەرایەتی ئەرکێکی دەستووری و ئەمانەتێکە لە بەردەم خەڵکدا".