سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند'' بەڕێژەی %٣٠ باجی گومرگی بەسەر کاڵای هاوردەکراو لە عێراقەوە سەپاندوە.''
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، هەژماری فەرمی خۆی لە پێگەی ''سۆشیال تروس'' بڵاویکردەوە، بەڕێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر کاڵای هاوردە لە عێراق بۆ ئەمریكا سەپاندوە.
بڕیاریەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ سەپاندنی ئەو باجە نوێیە، لە رۆژی ١ی ئابەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، هەر یەک لە وڵاتانی فیلیپین و مۆلۆدوف باج بەڕێژەی ٪٢٥ دەبێت و لە عێراق و لیبیا و جەزائیر لە ٪٣٠ دەبێت.
لەلای خۆشیەوە، یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند'' ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا نەگەشتنە ڕێککەوتنی بازرگانی سەبارەت بە پرسی باجی گومرگی ئەوا وەڵامێکی توندیان دەبێت بۆ سەر بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە باجی گومرگی.''