سەرۆکی ئەمریکا بۆ سودانی: بەردەوام دەبین لە بازرگانیکردن لەگەڵ عێراق




سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی گرنگی ئاڕاستەی سەرۆکی وەزیرانی عێراق تێدا دەڵێت'' بەردەوام دەبین لە بازرگانیکردن لەگەڵ عێراقی مەزن.''

 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەرەتادا ئاماژەی بەوەکردوە، نامەکەی رەنگدانەوەی بەهێزیی و پابەندبونە بە پەیوەندییە بازرگانییەكانیان، جەختی کردوتەوە لەوەی ئەمریکا هەرگیز عێراق بێ هیوا ناکات. 

ترەمپ وتیشی'' ئەو باجانەی بەسەر عێراق سەپێندراوە پێویستن بۆ راستکردنەوەی سیاسەتی گومرگی و ناگومرگیمان، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونین لە کارکردن لەگەڵ ئێوە، وەک هاوبەشێکی بازرگانی بۆ چەندین ساڵی داهاتوو.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند'' ڕێژەی ٪٣٠ی ئەو باجەی ئەمریکا بەسەر عێراق سەپاندوێتی هەناردەی نەوتی بۆ ئەو وڵاتە ناگرێتەوە و کاریگەری بەرچاوی لەسەر پەیوەندی بازرگانی نێوان هەر دوو وڵات نابێت.'' 




PM:09:22:09/07/2025