وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی وزاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە".
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنە وزارییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دواخراوە و تائێستاش كاتی دانیشتنی داهاتووش نەزانراوە".
هەروەها بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری سەرەکی دواخستنی ئەمڕۆ لیژنەکە داوای زانیاری و داتایان لە بەغدا و هەولێر کردووە کە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەو لیژنە وەزارییە تاوتوێی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێم بکرێت و ڕەشنوسێكی نوێ لە نێوان نوێ پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێت.