بە ٣.٥ ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبیل بۆسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکڕدرێت

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەنرخی ٣.٥ ملیۆن دۆلار سێ ئۆتۆمبیلی گوولەنەبڕ بۆ سەرۆکایەتییەکەی دەکڕێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە لەهەندێک میدیادا بڵاوکراوەتەوە کە سێ ئۆتۆمبیلەکە بە ٣ ملیۆن دۆلار کڕدراوە، لەراستیدا بە ٣.٥ ملیۆن دۆلار کڕدراوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئۆتۆمبیلەکان گوولەنەبڕن و تا رادەیەکی زۆریش سەرنشینەکانی لە بۆمبی چێنراو دەپارێزێت و چەندین ئامێری هەستیار تێدایە بۆ پشکنینی بۆبمب.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە ئۆتۆمبیلێک بۆ سەرۆک و دوانەکەی تریان بۆ جێگریەکانی سەرۆکی پەرلەمانن. 




PM:12:05:07/12/2014