ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات'' بەردەوام بوونی هەرناردەکردنی نەوت بە ٦٥ دۆلار ئەگەری هەیە کورتهێنان بۆ بودجە دروست بکات.''
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند'' بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی ٣.٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بە نرخی ٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کورتهێنانی ٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بودجەی سێ ساڵە لەسەر بنەمای ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک حیسابی بۆ کراوە.''
ڕوونیشیکردەوە، دەتوانرێت ئەو کورتهێنانە بە زیادکردنی داهاتی نانەوتی، بە چالاککردنی سەرچاوەکانی دەسەڵاتی باج و گومرگ و کۆکردنەوەی باجی زیاتر لە سەرجەم وەزارەتەکان چارەسەر بکرێت.
وتیشی'' دەتوانێ داهاتی نانەوتی بگاتە ٢٠ ترلیۆن دینار، بە داهاتی نەوتی ١٢٠ ترلیۆن دینار، بە گشتی دەتوانرا بگاتە ١٤٠ ترلیۆن دینار، ئەمەش بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی حکومەت.'' جەختیشی کردەوە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئامادەیە و گرنتی كراوە.