گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند'' سێشەممە، ١٥ی تەمووز گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ ئێران دەستپێدەکەنەوە کە زیاتر لە مانگێکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران راگیراون.'' 

مەیسەم سافی، وتیشی'' لە قۆناخی یەکەمدا هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی دەبێت، دوو گەشت لە بەغدا لە رۆژانی شەممە و سێشەممە و دوو گەشتەکەی دیکە لە فڕۆکەخانەی نەجەفە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە.'' 

کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، کۆمپانیایەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە، هێڵەکە گەشتی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە. 




PM:08:55:14/07/2025