کۆمسیۆن: پێنجی ئاب تیروپشك بۆ هاوپەیمانی و پارت و كاندیدە تاكەكەسییەكان دەكرێت


جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق، ڕایگەیاند'' لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ رێكخستنی تیروپشكی تایبەت بە هاوپەیمانی و پارت و كاندیدە تاكەكەسییەكان لە رۆژی ٥ی ئابی ئایندەدا.'' 

وتیشی'' كۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ١١ی تشرینی دووەمی ئایندە و سەرەتای مانگی هەشت پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزمونیی ئەنجام دەدرێت و كۆمسیۆن ئامێری تایبەت بە پرۆسە ئەزمونییەكە وەردەگرێتەوە، بەوپێیەی پرۆسەی نۆژەنكردنەوەیان هێشتا بەردەوامە.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا وردبینیكردنی بەراییەكان بەردەوامەو كۆمسیۆن پێویستی بە 15 رۆژ هەیە بۆ كۆتایهێنان بەم كارە.




PM:05:26:15/07/2025