بەهۆی گەرماوە لە چەندان پارێزگا کرایە پشوو


بەهۆی شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕوکێنەر کە رووی لە عێراق كردووە لە چەند پارێزگایەکی رۆژی پێنج شەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان کرایە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی، بەم هۆیەشەوە لە چەندان پارێزگای عێراق کرایە پشوو.

ئەو پارێزگایانەی سبەی پشووە؛ هەر یەک لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان و زیقار و موسەنایە.

بەپێچەوانەی هەرێمەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیكردووە، سبەینێ لە سەرجەم ناوچەکان پلەكانی گەرما نزم ببنەوە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو گەرما تاقەتپڕوکێنەکە کەمێک لاواز دەبێت.




PM:11:55:16/07/2025