وتەبێژی سودانی، ئاماژە بەوە دەکات درۆنەکان لە دەرەوەی عێراق دروستکراون.
ئەم ئێوارەیە هەینی ١٨ ی تەموز وتەبێژی سودانی، رایگەیاند" درۆنەکان لە دەرەوەی عێراق دروستکراون و لە عێراقەوە ئاراستەی هەرێم کراون".
لە درێژەی لێدوانەکەدا، ئاشکراشی دەکات کە درۆنەکان یەک جۆرن و سەرچاوەکەیان یەک لایەنە.
لە راگەیاندنەکەی وتەبێژی سودانی هاتووشە" ئەو لایەنانەی تێوەگلان و هەماهەنگی ئەو کردەوە دوژمنکارەیان کردووە، دەستنیشان کراون".
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان خۆکوژین و دەمەکانیان بۆمبی تەقینەوەیان قەوارە جیاجیان هەڵگرتووە.( وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی).
وتەبێژی سودانی رایگەیاند جەخت دەکاتەوە کە ئەو لایەنەی هێرشەکانی ئەنجامدراوە دەدرێتە دادگا.