مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، ڕایگەیاند'' ئێمە هیچ هێرشێکمان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە.''
دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە" ئەوان بەرپرسنین لەو هێرشانەی کە کێڵگە نەوتییەکانی لە هەرێمی کوردستان بە ئامانج گرتووە".
مقاوەمەش دەڵێت'' هێرشەکان یەکلاکردنەوەی حساباتی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمە، چیتر نابێت هەرێم قەیران و کێشە ناوخۆییەکانی ئاڕاستەی حکومەتی فیدڕاڵ بکات، دەبێت خۆی لەو کارە بە دووربگرێت.''
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەوان خۆیان لە هەر كردەوەیەك بە دوورگرتووە کە زیان بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان یان هێزە ئەمنییەکان بگەیەنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ هێرش بە درۆن کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان کە لە نێویاندا ٥ کێڵگە نەوتی بە ئامانج گیراوە و بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارەیەک لە کێڵگەکانم ڕاگیراوە، بەرپرسانی باڵای هەرێمی بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ چەند میلیشیایەکی عێراقی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکەن.