بەغدا لە پلەی حەوتەمی پیسترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە


ڕاپۆرتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە لە بەغدای پایتەخت و دەڵێن'' بەغدا لە پلەی حەوتەمی پیسترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.''

ماڵپەری ئی کیو ئێری سویسری لە ڕاپۆرتێکیدا، بڵاویکردەوە'' بەغدا لە پلەی حەوتەمی پیسترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ٢٤ی جیهانە لە ڕێژەی پیسی لە کەشوهەوادا.''

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان زیاتر هۆشداری دەدەن سەبارەت بە مەترسییەکانی پیسبوونی هەوا، بەتایبەتی لەو شارانەی ڕێژەی دانیشتووانیان و ناوچە پیشەسازییەکان زۆرە.

هاوکات، ێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتەکانیدا پشتڕاستی کردەوە لە کۆی دە کەس لە جیهاندا نۆ کەس هەوای پیس هەڵدەمژن و ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی ژنگە گیان لەدەستدەدەن.




PM:12:43:22/07/2025