روانگەی "ئێکۆ عێراق" بۆ کاروباری ئابوری ڕایگەیاند: دانوستانی سەرەتایی لە نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی روانگەکە تورکیا داوای زیادکردنی کرێی گواستنەوەی نەوت بەخاکی تورکیادا دەکات، کە پێشتر کرێی بەرمیلێک نەوت یەک دۆلار بۆ دۆلار و نیوێک بوو بەڵام تورکیا داوای کردووە کرێی هەر بەرمیلێک بکرێت بە ٢ دۆلار و نیو.
ئەوەش لە کاتێکدایە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە رۆژی٢١ی ئەم مانگە، واژۆی لەسەر كۆتاییهێنان بە رێككەوتنێكی نەوتیی مێژویی لەنێوان عێراق و توركیا كرد، كە ٥٢ ساڵە كاری پێدەكرێت.