لە نێوان حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی شەڕ و پێکدادان ڕویدا

شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشدی شەعبی و لیوای حەوتی پۆلیسی فیدراڵی ڕوویداوە و ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندارن.

یەکشەممە، ٢٧ی تەممووز، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند لە گەڕەکی شەهیدانی ناوچەی سەیدیەی بەغدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشدی شەعبی و لیوای حەوتی پۆلیسی فیدراڵی ڕوویداوە.

سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، شەڕەکە لە سەر زەوی کشتواڵی بووە، لە ئەنجامدا نۆ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

لەوبارەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر فەرمانگەیەکی حکوومی لە بەغدا و  دواتر پێکدادان لەگەڵ ئەو گرووپە ڕوویداوە و  بووەتە هۆی برینداربوونی ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.

بۆ بینینی ڤیدیۆی رووداوەکە ئەم لینکە بکەرەوە





PM:03:15:27/07/2025