کۆمپانیای سۆمۆ، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌قاچاخبردنی نه‌وت ئاگادار ده‌كاته‌وه و هۆشداری دەدات کە كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان جموجۆڵی گوماناویان هه‌یه.
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق ''سۆمۆ'' لە نوسراوێکی فەرمیدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاگادار کردوتەوە، کەشتی نەوت هەڵگر بێ مۆڵەت و بێ بەرنامە لە بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور ئەلزوبەیر خەریکی چالاکی نایاسایین و واتە نەوتهەڵگرەکان نەوت بار دەکەن و دەڕۆن و کەس نازانێت بۆ کوێ دەچن، نابراو داوای ڕێوشوێنی بەپەلەی کردووە دژی ئەو چالاکیانەو ڕایگەیاندووە پێچەوانەی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانە.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م جۆره چالاكییانه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی مه‌ترسییه جیهانییه‌كان و گومانده‌كرێت له مامه‌ڵه‌ی نایاسایی تێوه‌گلابن وه‌ك یاریكردن به سیستمی چاودێری و ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی رێگه‌پێنه‌دراو.''