وەزیری وزەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، داوامان كردووە بۆری نەوتی عێراق- توركیا بەتوانای ١.٥ ملیۆن بەرمیل كاربكات.
ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند" هێڵی بۆری نەوتی خاوی تورکیا-عێراق، توانای گواستنەوەی (ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار) بەرمیل نەوتی هەیە. لە ئێستادا هیچ جۆرە گواستنەوەیەکی نەوت نییە. تەنانەت کاتێک نەوت گواستراوەتەوە، هیچ کات بە تەواوی توانای خۆی نەبووە".
ڕاشیگەیاندووە" ئێمە لە ساڵانی رابردوودا وەبەرهێنانی زۆرمان کرد بۆ ئەوەی ئەم بۆرییە بە کارایی بهێڵدرێتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ەشڵێت" لە ڕەشنوسی ڕێککەوتنە نوێیەکەدا وتمان، پێویستە میکانیزمێک هەبێت بۆ ئەوەی ئەم بۆرییە بە تەواوی (بە تەواوی توانای خۆی) بەکاربهێنرێت. ئەو دەقەی کە ناردومانە لەو چوارچێوەیەدایە".
ئاشكراشی كرد، دوای کۆبوونەوەی ئۆپێک لە ڤیەننا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی کۆبوینەوە و باسمان لەو هێڵی بۆریە کردووە.