کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات کە سەپۆلی هەوای گەرم دەستی بەسەر عێراقدا سووک دەکات و لە سبەینێوە کەشووهەوا دەست بە گەڕانەوە بۆ کەشوهەوای ئاسایی هاوین دەکات.
ئاشکراشی دەکات کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما کەمێک لە خوار ڕێژەکانی خۆیانەوە بن و لە بەغدا لە دەوروبەری ٤٥ پلەی سەدی جێگیر ببن.
ئاماژە بەوەشدەکات کە سبەی و ڕۆژانی داهاتوو لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بە هۆی صالاکبوونی با دەبێتە هۆی خۆڵبارین.
لای خۆشییەوە کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کۆتای هاتنی شەپۆلی گەرما کە بۆ ماوەی نزیکەی چەند رۆژێک بوو کاریگەری ئەم شەپۆڵی گەرمایە رووی لە ناوچەکەمان کردبوو ، دەکات.
ئاشکرای دەکات کە سبەی چوارشەممە کاریکەری ئەم شەپۆڵە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتای دێت و پلەکانی گەرما دەگەڕیتەوە سەر ئاستی ئاسایی خۆی بۆ ئەم وەرزە .
دەشڵێت" پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت بە (٣-٦)پلەی سیلیزی لە سبەی چوارشەممە , تا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو هیچ شەپۆڵێکی گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان نیە" .