حەیدەر عەبادی: قەیرانی مووچە لە هەرێم سەرهەڵدەداتەوە

حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند'' كێشەكانی هەرێم و بەغدا بە تەواوی چارەسەر نەكرێن قەیرانی مووچە دووبارە دەستپێدەکاتەوە.''


حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكدا بۆ "ئاژانسی شەفەق نیوز" باسی لەوەکرد، حکومەتی عێراق لە ڕابردودا مووچەی دوو مانگی داوە، بەڵام پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە ناردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی بۆ بەغدا، رەنگە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی مووچە لە هەر ساتێکدا.

جەختیشیكردووە، هیچ مەترسێک لەسەر عێراق نییە ئەگەر روبەڕوبونەوە لە نێوانیان رووبدات، گەورەترین مەترسی بۆ سەر عێراق رەنگە لە بەرەی سووریاوە بێت، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بۆ عێراق لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل مەترسیدارترە، بەهۆی ئەگەری گەڕانەوەی تیرۆر.




AM:09:35:31/07/2025