وەزارەتی بازرگانی عێراق: زیاتر لە ٣٦ ملیۆن هاوڵاتی داتاکانیان نوێ کراوەتەوە

 وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی رایگەیاند'' ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داتاکانیان نوێکردۆتەوە، لە پلاتفۆرمی وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار، فەرمانگەی پلانان و بەدواداچوون، گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٦ ملیۆن کەس.'' 

محەممەد حەنون، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەموو رێکارەکانی سڕینەوە، زیادکردن، کردنەوەی بلۆککردن و گواستنەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون، وەک بەشێک لە پێداچونەوەی رێکخستن بۆ دڵنیابون لە وردی داتاکان و رێگریکردن لە دووبارەبونەوە یان دەستکاریکردن.

جەختیشیکردەوە: نوێكردنەوەی داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، بە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە ئاستێکی پێشکەوتوی تەواوکردنیان بەدەستهێناوە لە نوێکردنەوەی داتاکانیان. 




PM:10:29:01/08/2025