پەرلەمانتارانی عێراق سزا دەدرێن

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانەی کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نەکردووە، هەر یەکەیان بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر نۆ پرۆژە یاسا کۆبووەوە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، داوای کرد ناوی ئەو کەسانە بڵاو بکرێتەوە کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وتیشی" ئەو پەرلەمانتارانەی کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نەکردووە، هەوڵ دەدەین بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان ببڕین".

سەبارەت بەهۆکاری بەشداری نەکردنی لایەنە سوونەکان دەڵێن بەهۆ ئەوەیە کە ویستراوە یاسای حەشدی شەعبی بێتە ناو کۆبونەوە و سەبارەت بە بەشداری نەکردنی پەرلەمانتارانی کورد چەنین لێدوانی جیاواز لەو بارەوەیە هەیە. 

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە، کە  یەکێک لە بڕگەکانی کارنامەکە قەدەغەکردنی خۆپیشاندانی درەنگانی شەوان بوو.




PM:04:56:02/08/2025