هۆشداریی توند لە بارەی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق دەدرێت

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بارەی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق هۆشداری توند دەدات


ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە پێگەی سەرەکی ڕێکخراوەکە بڵاویکردەوە'' پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕینی عێراق، کۆتوبەندی بێ پاساو بۆ ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دروست دەکات.'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق، دەبێتە هۆی پاشکەشکردنێکی مەترسیدار بۆ ئازادی گشتی لەو وڵاتەدا و کۆتوبەندی بێ پاساو بۆ ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دروست دەکات، سەرکوتکردنی یاساییە کە بەم ساڵانەی دواییدا لە عێراق زیادی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ناوەرۆکی پرۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندنی ئاشتییانە، خەڵکی عێراق و بە تایبەتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤی نیگەران کردووە. 




PM:11:21:02/08/2025