کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند'' لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی داهاتووەوە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.'' 

عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق لە دواین لێدوانیدا باسی لەوەکرد، هێشتا عێراق لەژێر کاریگەری نزمە پاڵپەستۆی گەرمی وەرزەکە ماوە کە هۆکاری هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

وتیشی'' لە رۆژی هەینییەوە بە ڕێژەی دوو بۆ سێ پلە، پلەکانی گەرما نزمبوونەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.'' 

ئاشکراشی کرد، بەرزترین پلە تۆمارکرابێت لە پارێزگای بەسڕە بووە و گەیشتوەتە ٥٣ پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە پارێزگای دهۆك تۆمارکراوە کە لە نێوان ٤٥ بۆ ٤٦ پلەی سیلیزی بووە.
 




AM:12:14:03/08/2025